دوایین ئاماری قوربانیانی تۆفانی ئەقسا
  2023-10-08       503       

24 کاتژمێر بەسەر دەستپێکردنی تۆفانی ئەقسا تێپەڕیوە و تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی 300 کەسی تێپەڕاندووە.

ئاوێنە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، “ژمارەی ئەو کەسانەی لە بۆردومانەکانی حەماسدا کوژراون گەیشتووەتە 300 کەس و ژمارەی بریندارەکان هەزار و 590 کەسی تێپەڕاندووە.

ئاشکراشیانکرد، دەیان کەس لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بەدیل گیراون و گواستراونەتەوە بۆ کەرتی غەززە، کە سەرباز و ئەفسەری پلە باڵاشیان لەناودایە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، 256 هاوڵاتیی فەلەستینی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون و 788 کەسیش برینداربوون کە لەناویاندا ژمارەیەکی زۆر منداڵ هەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×