لە ئەمساڵدا ١٢ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیر كراون
  2023-10-09       348       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٢ هەزار بەكارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون، هەروەها ١٨ تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

موهەنەد حاتم ساڵح، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی چەندین تۆن ماددەی هۆشبەر و دەستگیركردنی چەندین بەكارهێنەر و بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئامارێكی بڵاو كردەوە.

بە پێی ئەو ئامارەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و لە ڕێگەی هەماهەنگی بەرزیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە ماوەی ئەمساڵدا توانراوە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ١٨ تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا بگیرێت، هەروەها نزیكەی ١٨ هەزار بەكارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون.

ئاماژە بەوەش كراوە، هەماهەنگییەكی بەهێز لە نێوان هێزە ئەمنییەكاندا هەیە، بە مەبەستی دەستگیركردنی ئەو بەكارهێنەر و بازرگانانەی، كە ئێستا ژمارەیەكی كەمیان ماوە و دەستگیركردنی ڕۆژانەی ئەو تۆمەتبارانە بەردەوامە.

شارەزایانی عێراقی هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتدا و داوا لە مامۆستایانی ئایینی و میدیا و كەسە دیارەكانی عێراق دەكەن، گەنجان و هاوڵاتییانی عێراق لە مەترسییەكانی ماددەی هۆشبەر ئاگادار بكەنەوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×