سودانی دڵنیایی دەداتە سعودیە: رێگەنادەین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت
  2023-10-09       387       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەزیری دەرەوەی سعودیەو دڵنیایی دایە كە رێگەنادەن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازیكردوە لە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیەو وەفدێكی یاوەری.

لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی هەردو وڵات و ئەو پرسانە كراوە كە جێی بایەخی هەردولان، لەگەڵ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە دیدارەكەدا باس لە شەڕی ئیسرائیل و گروپە چەكدارەكانی فەلەستین كراوەو لێكەوتەكانی كراوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سودانی جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق كردۆتە لەبارەی ئاسایش و ئارامی خاكی وڵاتانی دراوسێ و پابەندبونی بە پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی باش و بڕیارە نێودەوڵەتییەكان لەو روەوەو جەختیشی كردۆتەوە كە عێراق رێگەنادات خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×