بایدن: 14 هاوڵاتی ئەمریكی لە هێرشی حەماسدا بۆ سەر ئیسرائیل كوژران
  2023-10-10       358       

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئیدانەی هێرشەكەی حەماسی بۆ سەر ئیسرائیل كردو ئەو رێكخراوەی بە هاوشێوەی داعش و "تینوی خوێن" ناوبردو پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ ئیسرائیل دوپاتكردەوەو ئاشكراشیكرد، لە هێرشی بزوتنەوەی حەماسدا بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە هەزار هاوڵاتی مەدەنی كوژراون كە لەنێویاندا 14 هاوڵاتی ئەمریكی هەن.

ئاوێنە: جۆ بایدن، ئەمشەو سێشەممە، لە وتەیەكدا هێرشەكەی بزوتنەوەی حەماسی بۆ سەر ئیسرائیل بە كردەوەیەكی "تەواو شەڕانگێزانە" ناوبردو وتی، حەماس "تینوی خوێنە"و كردەوەكانی یادخەرەوەی "خراپترین" كردەوەكانی داعشن.

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە هێرشی حەماسدا بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە هەزار هاوڵاتی مەدەنی كوژ      راون كە لانیكەم لەنێو ئەوانەدا 14 هاوڵاتی ئەمریكی هەن.

بەقسەی جۆ بایدن "حەماس لەپاڵ فەلەستینییەكاندا نەوەستاوە، بەڵكو خەڵكی فەلەستین وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنێت."

سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی لەپاڵ ئیسرائیلدا دەوەستێت و وتیشی"پێگەکانی خۆمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆکمە کردوە بۆ بەرەنگاربونەوە."

هەروەها وتیشی، "بەیەکگرتویی دەمێنینەوە بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل و چەكی بۆ دابین دەکەین."

سەرۆكی ئەمریكا داواشی لە كۆنگرێس كرد رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ پشتیوانیکردنی ئیسرائیل.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×