سودانی و پوتن باس لە بەکارهێنانی دینار و روبڵ لە مامەڵەی نێوان هەردو وڵاتدا ده‌كه‌ن
  2023-10-11       352       


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا باسیان له‌ بەکارهێنانی دراوی ناوخۆیی لە مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ڕوسیادا كردوه‌.

ئاوێنه‌: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە ماڵپەڕی "روسیا تودەی" بڵاویکردوه‌تەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا باسیان لە پرسی ئابوری بەرفراوان کردوە، لەوانە بەکارهێنانی دیناری عێراقی و روبڵی روسی لە مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان هەردو وڵاتدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، عێراق لە پرۆسەی دیراسەکردنی پڕۆژەیەکدایە بۆ کردنەوەی ناوەندێکی رۆشنبیری عێراقی لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا، لەسەر بنەمای ئەو پەیوەندییە مێژوییە قوڵەی کە هەردو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کە لە ساڵی داهاتودا دەگاتە هەشتا ساڵ لە دوای دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان مۆسکۆ و بەغدا.

سودانی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابوری و ئیداری و خزمەتگوزارییەکان، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە گرنگیی لێهاتوییەکانی عێراق کرد کە بەشدارن لە بنیاتنانی عێراق و بەدیهێنانی پێشکەوتنی خوازراو.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا محه‌مه‌د شیاع سودانی و ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا كۆبونه‌وه‌، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و میكانیزمه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاری هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاجیا گرنگه‌كاندا تاوتوێكران، دیارترینیان دۆسیه‌ی وزه‌ و په‌ره‌پێدانی نه‌وت و كه‌رتی پیشه‌سازی، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بونی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ڕوسیا له‌ عێراق، كه‌ جوڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌ بواری وه‌به‌رهێنان له‌ چوارچێوه‌ی دیدگای حكومه‌ت و ستراتیژییه‌كه‌ی بۆ پێشخستنی ئابوری عێراق و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دروستكردوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش و پێشهاته‌ جیددییه‌كانی ڕوداوه‌كانی ئێستای ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كران، له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی پته‌وی عێراقی له‌باره‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ "مافی ژیانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌ كه‌رامه‌ت و دادپه‌روه‌ری دوپاتده‌كاته‌وه‌"، داوای له‌ ڕوسیا كرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوی به‌په‌له‌ بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر فه‌ڵه‌ستین.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×