دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس
  2023-10-11       373       

بەپێی دوایین ئاماری شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، تاوەكو ئێستا هەزارو 300 ئیسرائیلی و هەزارو 100 فەلەستینی كوژراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، ئەمشەو چوارشەممە، رایگەیاند، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ هەزار و 100 فەلەستینی لە شەڕەکاندا کوژران و پێنج هەزار و 339 کەسی دیکەش برینداربون، 14 دامەزراوەی تەندروستی زیانیان بەرکەوتوە و 10 کەسیش لە تیمە پزیشکییەکان کوژراون.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، لەنێو كوژراوەكاندا 171 ژن و 326  منداڵ هەبون.

هەروەها وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ئاماری کوژراوانی شەڕەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە: "تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ هەزار و 300 ئیسرائیلی کوژراون و سێ هەزار و 192 کەسی دیکەش برینداربون لەنێو بریندارەکاندا 364 کەسیان برینەکانیان قورسە و 572 کەسیشیان برینەکانیان مام ناوەندە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×