ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەممەی داهاتوی وەک وادەیەک بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی فەڵەستین دیاریکرد.
ئاوێنە: یوسف کەلەبی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" (پێشتر تویته‌ر) باسی له‌وه‌كردوه، دوای ئەوەی داواکارییەک بە زیاتر لە 50 واژۆوە پێشکەش بە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران کرا، داواكرا دانیشتنێکی نائاسایی له‌باره‌ی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامبدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاردراوه رۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده (14ی 10ی 2023) كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی به‌ڕێوه‌بچێت، كه تاوتوێی بڕیاری عێراق له‌باره‌ی گەلی فەڵەستین ده‌كرێت كه له ئێستادا روبه‌ڕوی جینۆساید و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی بوه‌ته‌وه، لەلایەن قەوارەی زایۆنیستی قۆرخکارەوە.
7ی ئه‌م مانگه بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری حه‌ماس ئۆپه‌راسیۆنی فراوانی له زه‌وی، ئاسمانی و ده‌ریاییه‌وه له‌ژێر ناوی "لافاوی ئه‌قسا" ده‌ستپێكرد، له‌وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌شكدا سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی له‌ژێر ناوی "شمشێری ئاسنی"ی ده‌ستپێكرد و تائێستا هه‌زاران كه‌س كوژراون و برینداربون.