بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا: هیچ بەڵگەیەكمان نییە ئێران بەشداربوبێت لە هێرشەكەی حەماسدا
  2023-10-12       389       

رێكخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەڵێت، 17 هاوڵاتیی ئەمریکی لە ئیسرائیل بێسەروشوێنن. لەبارەی ئەگەری بەشداربونی ئێران لە پلان و جێبەجێکردنی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر سەر ئیسرائیل، دەڵێت، "تائێستا هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراومان نییە."

 ئاوێنە: جۆن کێربی، رێکەخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە روداوی راگەیاند"ئێمە دەزانین تاوەکو ئەمڕۆ، 17 ئەمریکی بێسەروشوێنن، نازانین ئێستا لە کوێن، پێمان وایە کە ژمارەیەکی کەمیان ئێستا وەک بارمتە گیرابن، بەدیاریکراوی نازانین ژمارەکەیان چەندە."

 کێربی لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی ئێران لە هێرشەکەی سەر ئیسرائیل، دەڵێت، "گومان لەوەدانییە کە ئێران جۆرێک لە پەیوەندی لێرەدا هەیە.. بەڵام ئێمە تائێستا هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراومان نییە کە ئەوان لە پلان و جێبەجێکردنی ئەو هێرشەدا بەشداربوبن."

 رێکەخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەشڵێت، هێزەکانیان لە عێراق و سوریا مافی بەرگریکردن لەخۆیان هەیە و "فەرمانیشیان بۆ ئەوە پێییە، هاوکات تواناشیان هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان بەرامبەر بە هەر هێرشێک."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×