حەماس 200 مووشەکەی دیکەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
  2023-10-13       342       


ئەمڕۆ کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازی حەماس 150 مووشەکیان بە ئاراستەی شاری عەسقەلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل تەقاند، 50 مووشەکی دیکەشیان ئاراستەی سدیرۆت کردووە.

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 150 مووشەکەمان ئاراستەی شاری عەسقەلان کرد و 50 مووشەکی دیکەشمان ئاراستەی شاری دریرۆت کردووە و بە داگیرکەران دەڵێین کە کۆچکردن لە فەرهەنگی ئێمەدا نییە، تەنها لە شارە داگیرکراوەکانماندا نەبێت ".

هاوکات، تۆمەر جەلام، سەرۆکی شارەوانی عەسقەلان باسی لەوەکرد، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شارەکە کەوتووەتە بەر هێرشی مووشەکی و نزیکەی 40 مووشەک کەوتوونەتە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×