ئه‌حمه‌د ته‌میمی شاره‌زای بواری بانكی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هۆشداریدا له دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆی بانكه‌كانی لوبنان له عێراق به‌هۆی كشانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی دۆلار له بانكه‌كان و رایگه‌یاند، "فشارێكی زۆر گه‌وره له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و بازرگانانه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی دۆلار له‌و بانكانه".
ئه‌حمه‌د ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، "هێشتا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركردوه به‌راورد به نرخی فه‌رمی، له كاتێكدا به‌های دۆلار له عێراق سه‌قامگیری به‌خۆوه نه‌بینیوه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌هاكه‌ی له بازاڕی ره‌شدا".
وتیشی، "له ئێستادا فشارێكی زۆر گه‌وره له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و بازرگانانه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی دۆلار له‌و بانكانه، نه‌بونی ڕێكخستن له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه و زۆرێك له‌وان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانیان به دۆلار وه‌ربگرن، به‌ڵام ناگه‌یه‌نرێته هه‌مویان، چونكه دۆلار به‌شی هه‌مویان ناكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌ی كه‌می متمانه به سیسته‌می بانكی له عێراقدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه له ئێستادا شاهیدییه‌تی، ئاماژه‌یه بۆ هه‌نگاوێك به‌ره‌و دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆی بانكه لوبنانییه‌كان، بۆیه بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌ت پێویسته چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بدۆزنه‌وه و پێش داڕمانی، متمانه بۆ سیسته‌می بانكی بگه‌ڕێننه‌وه.
بانكه ئه‌هلیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین به‌شی په‌نجه‌ره‌ی فرۆشتنی دراودا گرتوه، به‌تایبه‌تی بۆ دۆلاری كاش، كه به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بۆ گه‌شتیاران قورس بوه، ئه‌مه‌ش وایلێكردوه دۆلار له بازاڕه‌كانی ناوخۆ بكڕن.