سودانى ڕۆژنامه‌نوسێك له‌كوشتن ڕزگارده‌كات
  2023-10-19       415       

نوسینگەی سودانی بۆ لیژنەی پاڵپشتی ڕۆژنامەنوسان ئاشكرایكردوه‌، دەستبەجێ‌ بەهانای ڕۆژنامەنووسێكەوە چونه‌و توانیویانه‌ لەكوشتن ڕزگارى بكه‌ن.

بوسەینە ناهی سودانی لەنوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەلیژنەی پاڵپشتی ڕۆژنامەنوسانی وتوه‌، "تیمی پەیوەندیە ئەلیكترۆنیەكان لەنوسینگەی سەرۆك وەزیران، توانیویانه‌ بەهاوكاری باڵیۆزخانەی عێراق لەبەیروت، ڕۆژنامەنوسێكی عێراقی بپارێزن‌و له‌كوشتن ڕزگارى بكه‌ن".

وتوشیه‌تى، "ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس لەلوبنان بوه‌، دوای ئەوەی داوای لەسەرۆك وەزیران كردوە ڕزگاری بكات لەوكەسانەی هەڕه‌شەی كوشتنی لێدەكەن".

بوسەینە باسى له‌وه‌كردوه‌، "تیمەكەی سەرۆك وەزیران بەهاوكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و لەڕێگه‌ی باڵیۆزی عێراق لەبەیروت، پاراستنی تەواوەتیمان بۆ ڕۆژنامەنوسەكە دەستەبەركردوەو گواستومانەتەوە بۆ شوێنێكی ئارام".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×