ئه‌مڕۆ بڕی 700 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت
  2023-10-22       452       

دوای زیاتر له‌ مانگێك چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حكومه‌تی عێراق بڕی 700 ملیار دیناریدیكه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 .

" مەوازین نیوز" کە پێگەو ئاژانسێکی عێراقییە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئه‌مڕۆ یەكشەمە بانكی رافیدەین بڕی 250 ملیار دینار بخاتە سەر حیسابی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئه‌م بڕه‌ پاره‌یە به‌غدا بۆ مانگی 10 ڕه‌وانه‌ی ده‌كات ، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی 8ی فه‌رمانبه‌رانی پێ ده‌درێت و تاوه‌كو ئێستاش هیچ هه‌واڵێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌گانی 10 و 11 و 12 نییه‌ و له‌م ساڵدا كات بۆ دابه‌شكردنیان نامێنێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×