ڕەغد سەدام حسێن بەحەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرا
  2023-10-22       729       


دادگای تاوانەكانی كەرخی شاری بەغدا، ڕەغد سەدام حسێنى بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ بیروباوەڕی حزبی بەعس، بەحەوت ساڵ زیندانیكردن سزادا.

ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی كەرخی شاری بەغدا، بەیاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس‌و قەوارەو پارت‌و چالاكی‌و بیركردنەوە تیرۆریستییەكان‌و بەتاوانی بەشداریكردن لەبڵاوكردنەوەی بیروباوەڕو بۆچون‌و بانگەشەی میدیایی بۆ چالاكییەكانی حزبی بەعسی قەدەغەكراو، لەكاتی دەركەوتنی لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن‌و بانگەشەكردن بۆ بیروباوەڕەكانی لەكەناڵە تەلەفیزیۆنییەكان لەساڵی 2021، بەغیابی بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ڕەغد سەدام حسێن كچی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی لەناوچوی بەعس دەركردو بەهەمان یاسا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرد.

ڕەغد سەدام حسێن كچی یەكەم‌و گەورەی سەدام حسێنە، ساڵی 1968 لەبەغدا لەدایكبوە، تەمەنی 55 ساڵەو لەساڵی 1995 لەگەڵ حسێن كامیلی هاوسەری بەرەو ئوردن هەڵاتن لەوكاتەوە لەئوردن دەژی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×