بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار چەند رێنماییەکی نوێی دەرکرد و دەڵێت، سزای ماددیی و بەندکردن بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە بە نرخی دیاریکراو مامەڵە بە دۆلارەوە ناکەن.
بانكی ناوه‌ندی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، هەر کەسێک به نرخی دیاریكراوی بانکی ناوەندی مامه‌ڵه بە دۆلارەوە نه‌كات، ئەوا به 100 ملیۆن دینار پێبژاردن و به‌ندكردنیش کە كه‌متر نەبێت له 15 ساڵ سزا دەدرێت.
باسی لەوەش کردوە، نرخی 100 دۆلار بۆ هاورده‌كارانی ئۆتۆمبێل به 132 هەزار دینار ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، باج و رسومات به دراوی عێراقی ده‌درێت و كڕینی كاڵا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به نرخی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت، هه‌روه‌ها حه‌واڵه‌كردنی پاره به پێی رێككاره‌كانی بانك ده‌بێت.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌كاتێكدایه كه ئێستا دۆلار بە 161 هەزار دینارە.