2020-03-29   1536     
سه‌رجه‌م نۆرینگهكانی (دوکانی) کارمەندانی تەندروستی سلێمانی به‌پێی رێكار‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
ئاوێنه: لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بهرِێوهبهرایهتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان برِیاریانداوه به‌كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نۆرینگهكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، كه‌له 15ی ئادارهوهو له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی هاووڵاتیان داخرابوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا رووونیشكراوهتهوه،، كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌كان به‌پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت ، وه‌ك ده‌رمان رشتن و به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی له نۆرینگه‌كاندا، هه‌روه‌ها نابێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكرێت كهنیشانهكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدایه و تۆمارێكیش بۆ سه‌ردانیكه‌ران هه‌بێت.