بۆئەوەی فڕێدانی منداڵ نەبێتە دیاردە

لوقمان مصطفی صالح
  2019-01-13     343

ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان حاڵەتی فڕێدانی منداڵی ساوا دەردەکەوێت خەریکە دەبێت بەدیاردە. هەڵبەتە لە ماوەی رابردوودا لە هەندێ شارو شارۆچکەکانی هەرێم دا چەندین حاڵەتی فڕێدانی منداڵی تازە لەدایکبوو هەبووە و دواین جاریش لە رۆژی ١٢/١/٢٠١٩ لە شاری هەولێر منداڵێکی ساوای تازە لەدایک بوو فرێدرابوو.سەرماو سۆڵەی زستان ڕەقی کردبۆوە،وویژدانی زۆر بەمانی هەژاند.

هۆکاری فڕێدانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ له‌ لایه‌ن باوک و دایکیانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سێ هۆکاری سه‌ره‌کی‌، یەکەمیان‌ شێوازی‌ ناشه‌رعی‌ که‌ له‌ئه‌نجامی‌ په‌یوه‌ندی ناشەرعی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی‌ نێر و مێ ڕوو ده‌دات، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە‌ زۆر جار له‌ ئه‌نجامی‌ جیابونه‌وه‌ی‌ ژن و پیاو ئەو کێشەیە روودەدات.سێهەم هۆکاریش خراپی بارو گوزەرانی ئابوری خێزانەکانە،،لەگەڵ چەند هۆکارێکیتری لاوەکی.

فڕێدانی‌ منداڵی‌ ساوا کاره‌ساتێکی‌ گه‌ورەیه‌ و لە رووی یاساییەوە بە"تاوان" ئەژمار دەکرێت ئەوەش دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌یه‌ بۆ دروست بوونی‌ ئه‌م حاڵاتانه‌،  یه‌که‌م:-  نه‌بوونی ڕۆشنبیری یاسایی،واته‌ خه‌ڵکانێک شاره‌زانین که‌ سزای‌ یاسا چییه‌ بۆ ئه‌م تاوانە.

دووه‌م:-  گرانی و ناهه‌مواری ژیانی‌ ڕۆژانه‌ کاریگه‌ری خۆی هه‌یه، زۆر جار ده‌بینین منداڵه‌کانیان بۆ به‌خێوناکرێ و لە ئەنجامدا بە ناچاری فڕێی دەدەن، هەڵبەتە ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە".

سەبارەت بە دەقی یاسایی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم تاوانە، لە خاڵی دووەمی مادەی 383ی یاسای ژمارە‌ 111ی‌ سزادانی عێراقی ساڵی‌ 1969 دا هاتووە کە(ئه‌و که‌سەی هه‌ڵده‌ستێ به‌ فڕێدانی‌ منداڵ یان پیر و پەککەوتە بەهۆی باری تەندروستی یان دەروونییەوە، سزا دەدرێت بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ زیاتر نەبێ)".

ئه‌و که‌سه‌ی‌ به‌و کاره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ند ده‌کرێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌ ساواکه‌ له‌ شوێنێکی‌ گشتی‌ یا ڕێگایه‌ک یان شوێنێک که‌ که‌سی لێ نه‌بێ فڕێبدا، جا فرێدانی‌ منداڵه‌که‌ له‌ لایه‌ن خزمێک یان که‌سێکی‌ باوک یان دایکی‌ منداڵه‌که‌ بێ، فرێدانی‌ منداڵه کە‌ ببێتە هۆی مردنی یاخود کەم ئەندام بوونی، جا بەهۆی عورفی بێ یا عه‌شایه‌ری، هه‌ژاری بێ یا هۆکاری ناشه‌رعی‌ که‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ سزای ئه‌و منداڵه‌ بچوکه‌ بدات، کۆی ئه‌م هه‌موو حاڵه‌تانه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا عورفی و عه‌شایه‌رییه‌کان ڕوو ده‌دات که‌ نه‌ مافی تاک نه‌ مافی منداڵ نه‌ ئاسایشی تێدا به‌ر قه‌رار نییه".

هەر بەپێی یاساکە، سزای کەسەکە سێ ساڵ ده‌بێت و غه‌رامه‌ ده‌کرێت به‌ پێی سات و کاتی‌ تاوانه‌که‌، جا ئه‌و که‌سه‌ خۆی هۆکار بێ یا خه‌ڵکی‌ تر به‌کاری بێنێ، یان که‌سێک به‌کاربێنی‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ 15 ساڵ که‌متر نه‌بێ و که‌سێک که‌ حاڵه‌تی‌ ده‌روونی‌ ته‌واو نه‌بێت.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م حاڵاتانه‌ نه‌بنه‌ دیارده،‌ پێویسته‌:-
یاساکە هەموارکرێتەوە سزاکەی توندتربکرێت. تاکه‌کانی‌ کۆمه‌ڵگا هۆشیار بکرێنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوه‌کان و له‌ لایه‌کی‌ تریشه‌وه‌ داوا له‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ بکرێ  له‌ڕێگای‌ بڵند گۆی مینبه‌ره‌کانیانه‌وه‌ هۆشیارییه‌کی‌ جدی بده‌نه‌ خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و داوا بکه‌ن خه‌ڵک خۆی لەو جۆرە تاوانە بەدوور بگرێت،چونکە لەگەڵ ئەوەی کارێکی نامرۆڤانەیە و بە کەلتووری میللەتەکەی ئێمە نامۆیە، لە هەمان کاتیشدا لەرووی یاساییەوە سزای هەیە و لەڕووی شەعیشەوە بە نە فرەتکراوە.
زۆرترین بینراو
سۆران عومه‌ر: بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەی پۆلیس، ئامانج بابانى بكوژى هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌ى‌و خۆیه‌تى
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سوكایه‌تیان به‌ سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوای كوردستان كردوه‌
کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزور داخرا
یەكێك لەو دوو كەسە تیرۆركراوەی چیای ئەزمەڕ بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كەجەكەیە
داوا ده‌کرێت 40 هەزار سەربازی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێت
ورده‌كاریی رێككه‌وتنی روسیاو توركیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان
پۆلیس: شاعیرو نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا
دەستەی مافی مرۆڤ: كوژرانی‌ دو ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت‌و گومان لەسەر كوژرانیان ھەیە
تەرمی دەمهات عەگیدو جەمیل ئامەد لەسلێمانیەوە بەرەو قەندیل بەڕێدەکرێن
لە گرێسپی شەڕێکی سەخت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیا ڕوویدا
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×