سوچ لەقەباعەت خراپترە (لەپەراوێزی سوێند خواردنەکەی سەرۆکی هەرێمدا)

لوقمان مصطفی صالح
  2019-06-14     1148
لەگەڵ ئەوەی مارشی نەتەوەیی سروودی ئەی رەقیب لەلایەن فراکسۆنە جیاوازەکانی پەڕلەمانەوە تائێستاشی لەگەڵدابێت جێی نیقاشە،لەسەرکۆی هۆنراوەکە،وەک هەندێکیان دەڵێن لەگەڵ پێکهاتەکانی کوردستانا نایاتەوە،  وەهەندێ لە ووشەکانی نێو خۆدی هۆنراوەکەش بە نەشیاو دادەنێێن. بەڵام لەتەک هەموو ئەم بیروو را جیاوازەدا هێشتا وەک سنبوڵێکی نیشتیمانی لەسەرجەم بۆنە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێم نمایش دەکرێت. 

کەچی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت: 
"دانیشتی ژماره‌ (7) دانیشتنێكی ئاسایی بووه‌ و دانیشتنی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، بۆیه‌ په‌خش نه‌كراوه.‌".!!!

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ سوێندخواردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دانیشتنێكی ئاسایی بووه‌ و دانیشتنی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، بۆیه‌ مارشی نه‌ته‌وه‌یی په‌خش نه‌كراوه‌.! وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان په‌خش كراوه‌ و له‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانی تردا په‌خش ناكرێت".  

کورد دەڵێت:- بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێ...ئا کارەساتەکە ئەلێرەدایە وەک دەڵێن سوچ لەقەباعەت خراپترە.!!! ئاخر ئێوە بەلێشاو مستەشاری قانوونیتان هەیە مەگەر نەتان ئەزانی.؟ ئەی بۆ لەکارنامەکەتاندا هاتووە.! 
باشتروابوو هەر بێ دەنگ بوونیایە، چونکە ڕای گشتی بە لێدوانی بێ ئەرزش وا بە ئاسانی چەواشە ناکرێ،هەموو چین و توێژەکانی کوردستان دەزانن بۆ مارشی ئەی رەقیب نمایش نەکرا،خۆ دیارە لەبەر خاتری ئالی عوسمان و هەوادارانی عەجەم نەک سروودی ئەی رەقیب ڕیفراندۆمیشیان لە گۆڕنا.!

لە ناوەندە سیاسی و دبلۆماسیەکانی دونیادا عەیبەیەکی گەورەیە لەسەر کارنامەکەی خۆت نەرۆیت و لە ترسی دوژمنەکانت بەرنامەی کاری خۆت تیک بەیت و دوایی پاساوی نالۆژیکی و نادرووستی بۆ بێنیتەوە. مارشی نیشتیمانی و نەتەوەییت لە بۆنەیەکی گەورەی وەک سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم نمایش نەکەی.! هەرچەندە لە کارنامەکەشدا هەبوو،، دەبوو سەرەتا بەوە دەست پێبکرابا.

بفەرموون بۆ بینینی کارنامەکەی خۆیان وەک خۆی.!
{ لەڕێورەسمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و چەندین كەسایەتی سیاسی عێراق و  باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی  ئامادەیی  ڕێورەسمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبن. 

بەپێی راگەیاندراوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش لەسەر دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان ‌و بەپێی حوكمی بڕگەكانی (یەكەم، دووەم، سێیەم) لە ماددەی 16 و بڕگەی سێسەم لە ماددەی 18 و ماددەكان
(47،48،52،55،56،57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 7ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەكەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 10/6/2019 بەڕێوە بچێت.

هەر بەپێی راگەیاندراوەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان بەم شێوەیە ڕوونكراوەتەوە: 
یەكەم - رێكارەكانی تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان - عێراق.

1- خولەكێك وەستان و رێزنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ سروودی نیشتمانی عێراقی و مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب.

دووەم- خوێندنەوەی بڕیاری ژمارە 6ـی ساڵی 2019 تایبەت بە هەڵبژاردنی رێزدار نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان - عێراق.

3- سوێندخواردنی  سەرۆكی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی).
4- پێشكەشكردنی وتاری بەشێك لە ئامادەبووان بەو بۆنەیەوە.

5- وتەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی).

دووەم، ناونانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان - عێراق، بەپێی بڕگەی 3 لە ماددەی 56 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو.}. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×