تورکیا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانی کردووە بەنەریت

لوقمان مصطفی صالح
  2019-10-12     1317
پاش ئەوەی (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا کە هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە بە پاساوی ئەوەی کە داعش نەماوەو ئیدی پێویست ناکات لەوێ بمێننەوە،هەر وەک پێشتر پێشبینی کراوبوو بەرژەوەندیان لەکوێ بێت ئەوان لەوێن و بەرگری لێ دەکەن، چاوەڕوان کراویش بوو کەپشت لە هاوپەیمانە کوردەکەی بکات وبیانداتە دەستی قەدەر.!

هەرلە دوای ڕێکەوتنی ژێربەژێری ترامپ و ئۆردۆگان، دەوڵەتی داگیر کەری تورکیاو بەهاوکاری چەتەکانی هەستان بە به‌زاندنی خاکی رۆژئاوای کوردستان و هێرش بۆ سەرکانتۆنەکانی رۆژئاوا  لکێنراو بە دەوڵەتی سوریاوە، له‌لایه‌ن سوپای دەوڵەتی تورکەوە،وێڕای ئەوەی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیەکانە‌،لە هەمان کاتیشدا شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی،بۆ بێدەنگ بوونیان لە ئاست ئەو هەموو تاوانە نامرۆڤانەیەی بەرانبەر بە گەلێکی مەزڵوم دەکرێت،کە لەسەر زێدو باووباپیرانی خۆیان لەلایەن دەوڵەتی فاشی تورکەوە کوشت وبڕدەکرێن. پێشێلکردنی خاکی رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکه‌وه‌ لەگەڵ ئەوەی دەبێت به‌زمانێکی توند شه‌رمه‌زار بکرێت،دەبێت بەپەلەش داوای وەستاندی بکرێت،چونکە ئەم هێرشە بە هەموو پێوەدانگە سیاسی و یاسا نێودەوڵەتیەکان بە پێشێلکردن و داگیرکردنی خاکی سوریا دادەنرێت. بۆیە نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێی قەبوڵبکرێت، کە تاهەنوکەش خاوەن سەروەری خۆیەتی و له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌م ته ‌حه‌دایه‌ وه‌کو هه‌ڕه ‌شه‌یه‌کە له‌ په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌کانی نێوان گه‌لانی ناوچەکە بە گشتی و گەلانی تورکیا و سوریا بە تایبەتی.

بۆیە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە پێشێلکردنی  یاسای نیودەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێت، چونکە ئەو یاسایەی کە  لە ساڵی   1991 ه‌وه‌  بووە هۆکاری سەرەکی دروست بوونی هاوپەیمانیەتی لە نێوان زیاتر لە 36 وڵاتانی رۆژئاو او رۆژهەڵات لە دژی داگیرکردن و بەزاندنی سەروەری دەوڵه‌تی کوەیت لە لایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو. بەو پێوەرە سیاسی ویاساییە دەبێت توركیا بەداگیر کەر ئاژمار بکرێت لە پێشێلكردنی سەروەری خاکی سوریا، لەبەر ئەوەی حكومەتی توركیا بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان  تەنها بۆی هەیە سنوری خۆی بپارێزێ، بۆی نیە سنوری ووڵاتێکیتر ببەزێنێ،تورکیا 910 كیلۆمەتر لەگەڵ سوریا سنوری هاوبەشیان هەیە،بۆیە ئەگەر سیاسەتی دووفاقی نەبێت  ئەوا بە پێی ئەو یاسایە هەرداگیر کاریەک دەبێت هەمان چارەنووسی ڕژێمەکەی صدامی گۆڕبەگۆڕی ببێت.                                                  

بە شار ئەسد و بەرپرسانی ووڵاتەکەی لە بەرانبەر ئەم دەست درێژیەی تورکیا نەک هیچ هەڵوێستێکی ئیدانەو کردارەکیان نەبووە، بەڵکو هاوکاری ئەو داگیرکاریەشن کە بەرانبەر بە ووڵاتەکەیان دەکرێت.! ئەم هەڵوێستە پڕشەرمەزاریەی  بەرپرسانی دەوڵەتی سوریا ئەوە دەگەیەنێت کە هەرێمەکانی رۆژئاوای کوردتان  بە بەشێک لە خاکی ووڵاتەکەیان نازانن،بۆیە دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا دەستی داوە بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان،بەڵام وەک دەبینرێت نە بەرپرسانی سوری بە کردارەکی هیچیان نەکردووە، هەروەها ووڵاتانی دوونیاش چاوی خۆیان لە ئاست تاوانێکی ئاوا گەورە دەنوقێنن و بە داخەوە لە بەر بەرژەوەندی تەسکی خۆیان زلهێزەکانیش هیچ شتێک ناکەن و بێدەنگن!. 

ئەوەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەیکات بە ئاشکرا داگیر کردنی ڕۆژئاوای کوردستانی لکێنراو بە سوریاوەیە و بۆ دژایەتی کوردە، وە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتێک و نەتەوەیەکە کە نابێت کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لێی قەبوڵبکات. لەشکرکێشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان نیشانەی عەقڵیەتی بەرتەسک و  نامرۆڤایەتی دەوڵەتی تورکیا و هەموو داگیرکەرانی کوردستانە کە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە داگیرکاری و لە کوشتار و ئیهانەکردنی کورد و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان و تاوانکاری ئەنجامدەدەن، بەڵام بە خۆڕاگری و فیداکاری کورد هەموو ئەم هەوڵانەی داگیرکەران شکستیان هێناوە.ئەم دەست درێژیکردنە بۆ سەرخاکی کوردستان تایبەت (کانتۆنەکانی رۆژئاوا)  ،لە گەڵ ئەوەی پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە لەهەمان کاتدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە.ڕای گشتی جیهانیشی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

لەبەر ئەوەی ڕۆژئاوای  کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لە ڕووی یاسایی یەوە سەر بە دەوڵەتی سوریایە، کەواتە دەبێت دەوڵەتی سوریا بە ئەرکی خۆی هەستێت و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی و نوێنەرەکەی لە نەتەوە یەکگرتوەکان ناڕەزایەتی خۆی بگەیەنێتە ناوەندی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاسایش.بەڵام ئەگەر بەم ئەرکە هەڵنەستا وبێ دەنگ بوو کە سەروەری ووڵاتەکەی پێشێلی دەکرێت، ئەوە لە ئایندەدا کە ڕۆلەکانی هەرێمەکانی کانتۆنەکانی رۆژئاوا سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکیا و ووڵاتەکەیان پاراست، کەواتە ئەوکاتە بۆیان هەیە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی ئایندەی خۆیان بدەن وسوریاش دەبێت بەو( دیفاکتۆیە ) ئەمری واقعە ڕازی بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×