سەرۆکایەتی کۆمارو یەکڕیزی کورد

زانا توفیق بەگ
  2022-01-16     584

لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی 10 ساڵی ڕابووردوو وە دەرکەوتنی دەرئەنجامەکان . بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکان عێراق و هەرێمی کوردستان ،گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە نەخشەی سیاسی و هزری گشتی کۆمەڵگای عێراقی بە کورد وعەرەبە بەرامبەر لایەنە سیاسیەکان گوڕاوە وە متمانەیان بە پڕۆسەکە و بە نوخبەی دەسەڵاتی سیاسی نەماوە. بەتایبەتی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار عێراق کە ئێستا ململانیەکی توندی لەسەرە لە نێوان پارتی و یەکێتی دا .

لەدوای داڕشتنەوەی دەستوری عێراقی و دابەشکردنەوەی دەسەڵاتی هەرسێ سەروکایەتیەکەی عێراق لاوازترین دەسەڵات بڕیارەکانی سەرۆکی کۆمارە ، کە جگە لەوەی ئەم سەرۆکایەتیە هیچ سودێکی بە گشتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نیە . هاوکات لەڕووی هێزی جێبەجێکردنەوە توانای وەرگرتنی بڕیاری چارەنوسسازی نیە . لەماوەی ڕابووردوودا چەندین ڕووداو گرنگی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە ڕوویداوە کە جگە لە دەرکردنی بەیان و بانگەواز هیچ هەوڵێکی دیاری نەبووە. هەرلەم ڕوانگەیەوە پڕۆسەی ململانیەکانی بەربژێرەکان کارێکی تەندروستە بەمەرجێ ئەم ململانیە نەبێتە هۆکاری لێکترازانی ناوماڵی کورد . چونکە دەبێت هە موو لایەنە سیاسیەکانی کورد لەوە تێگەیشتبن نەخشەی سیاسی و دابەشکردنی پلەو پۆستەکان وەکو هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشوو نەماوە بەتایبەتی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پاشەکشەی بەشێکی زۆری کوتلە شیعێکان و گوڕانکاری لە دەنگەکانی پارتی و یەکێتی دەرخەری ئەو ڕاستیەن. وەناکرێ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار هاوتەریببکرێتەوە بە وەرگرتنی سەرۆکایەتی هەرێم لە کوردستاندا ، چونکە ئەم بابەتە دوو پاکێجی جیاوازە ،لە عێراقدا کورد لەڕووی ڕێژەی دانیشتوانەوە بە بەراورد لەگەڵ دانیشتوانی عەرەبی عێراقی کەمینەیە بۆیە ئەگەر ئەم پۆستە لای هەر لایەنێکی سیاسی کورد بێت ، هەمان دەسەڵاتی لاوازی دەبێت لەڕووی جێبەجێ کردنەوە .

کورد ئەگەر بیەوێت پێگەی سیاسی خۆی بەهێز بکات دەبێت بە گوتارێکی یەکگرتووی بەهێز ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکانی ڕابووردوو ببێتەوە ، ئەوەش بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار عێراق ناتوانێری چارەسەری کێشەکان بکات دەبێت میکانیزمی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکرد کێشەکان چارەسەر بکات نەک لەڕێگای سەرۆکایەتی کۆمارەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×