دووفاقی تاکو دابەزینی موڕاڵ

زانا توفیق بەگ
  2024-02-25     301

زۆربەی دیدگاکان دەڵێن سیاسەت وەک بەشێکی سەرەکی بزوێنەروچالاکی ناو کۆمەڵگایە ، پێویستی بە موڕالیەکی بەرزی زانستی ھەیە، ھاوکات  پەیوەندیەکی بەردەوامە  بەو واقیعە ناجێگیرەی  کۆمەڵگا. وەکو  کانت دەڵێ ( سیاسەتی ڕاستەقینە ھەرگیز ناتوانێ بەردەوام بێت پێش ئەوەی ڕەچاوی موڕالی نەکردبێت). پێ دەچێت ئەم لێکدانەوەی کانت لەلای ھەندێ کەس  بە شێوازیەکی جیاوازتر شروڤەی بۆ بکرێت . چونکە بەشێک لە تێڕوانینەکان  دەڵێن موڕال ھیچ پەیوەندیەکی بە سیاسەتی واقیعەوە نیە ، بەردەوام  ڕۆژانە ھەلسوکەوت دەکات ، لەگەڵ فاکتو ڕووداوە ئانیەکاندا ،   لەبەر ئەوە موڕالیش وەکو پروسیەک ھەمیشە لە ھەڵکشانو دابەزیندایە . بۆیە بەپێی ئەم دیدگایە  موڕال جیاوازە لە کایەی سیاسەتو یەکانگیر نابێتەوە .
بە دیویەکی تردا  سیاسەت پەیوەندیەکی گرنگو ئورگانی ھەیە بە موڕالەوە ، ئەم پەیوەندیە لە تێڕوانینی بەشێکی زۆری بیرمەندانە وە سەرچاوەی گرتووە ، چونکە ھەندێک پێیان وایە کارکردن لە زانستی سیاسیدا بەبێ  بوونی موڕاڵ دەبێتە ھونەری دەستبڕینو دەڵاڵیکردن  بۆ دەسکەوتە مادیەکان ، باشترین نمونە ئەو دۆخەی ئێستای ھەرێمی کوردستانی  تێکەوتوە. کە ھیچ بنەماو ئاکارێکی بەرزی سیاسەت لە پێناوی چاکەی گشتیدا بوونی نیە جگە لە ھەڵپەکردن بۆ دەستکەوتی مادی لە ژێر ناوی سیاسەتکردنو خزمەتی نیشتمان وەبەشێکیتریان لەژێر پەردەی  تێکستە دینیەکان خەریکی گیرفان پڕکردنو خۆدەوڵەمەندکردنن کە گوایە ئەمان ھەڵگری ئەخلاقیەتی دینین نەک نوخبەی سیاسی ئەمەش خۆڵکردنەچاوی خەڵکی عەوامە.
پێویستە  بلێن نەمانی موڕالو نوڕمە ئاکاریەکان فاکتەری سەرەکی  نەمانی بەھا پیرۆزەکانی ناو ستراکتوری کۆمەڵگایە وە لایەنی کەمی  ڕەفتاری مرۆڤەکانی گوڕیوە.
ئەم حاڵەتە دۆخێکی ناسەقامگیری دووڕووی دروست کردوە، بۆ تاکەکان واتە ئیزدیواجیەتی تاک یان بلێن دووفاقی لە ڕەفتارو گوفتاردا ، وەکو ئێستای تاکی کورد و کۆمەڵگای کوردستانی تەنانەت ئەندامەکانی حیزبی کوردی . ماکەکانی ئەم دەردە تەنھا نوخبەی سیاسی نەگرتۆتەوە بەڵکولقوپۆپی فراوانی  لێکەوتۆتەوە بەتایبەتی لەسەر ڕەفتاری ڕۆژانەی تاک بەتاکدا  لە کوردستان، تەنانەت نوخبەی ئەکادیمینستەکانیش بێ بەشنین لەم دووفاقیەیی انسانی کورد، بەشێکیان بەبێ ھیچ توانایەکی زانستی ھەوڵی ڕوشاندنی بەرامبەرەکەی ئەدات لەپێناو داپۆشینو نەشارەزایی و بێ توانای خۆی .
تەنانەت ئەم دەردە مرۆڤەکانی کوردی گرتۆتەوە لە تاراوگە  بەشێکیان لەژێر ناو ناونیشانی ناڕاستو وەھمی شیکاری بۆ چەندین دۆخی ھەستیارو چارەنوساز دەکەن بەبێ ئەوە ھیچ زانیاریو بەڵگەو توانایەکی تایبەتیان ھەبێت لەسەر دۆخەکە یان ھەڵگری ھیچ بڕوانامەیەکی ڕاستەقینەی تەواوبن لە بوارەکەدا لە ھەموو گاڵتەجار تر ئەوەیە ئەگەر دانیشتوی ھەندەران بێت ، پاشگریەکی زانستی یان پیشەی بخیتە پێش ناوەکەت ھەموو تاکەکان یان بەشێکی زۆری کۆمەڵگا بەناوی پاشگرەکەوە بانگت دەکەن بەبێ ئەوەی بزانێ ئایا تۆ ھەڵگری ئەو پاشخانە زانستیەی یان تەنھا وەھمە . واتا قسەیەکی بەرزی فەرەنسیەکان ھەیە کە تائەندازەیەکی باش لەئێستادا کاردەکات لەناوکۆمەڵگای کوردیدا دەڵێت سێ جار درۆ دەبێتە ڕاستی لە دواجار خۆت قەناعەت بە درۆکە دێنی کە ڕاستە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×