گوڕانکاری و بەختیاری کۆمەڵگا

زانا توفیق بەگ
  2022-06-18     454

هە موو تێڕوانیەنەکانی بەختەوەری مرۆڤ سەبارەت بەخۆشگوزەرانی کۆمەڵگاکان  . ئەوەمان پێ دەڵی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بەبێ گوڕانکاری خودی مرۆڤ بوونی نیە ، چونکە گوڕانکاری وەکو ڕەچەتەیەکی پزیشکی نیە هەتا بتوانی لە ناو کایەکانی فەلسەفی و دیدگا ئاینیەکان و ئایدیۆلۆژیا سیاسیەکاندا بیدۆزیتەوە ، ئەگەر هاتوو مرۆڤ خۆی هەڵگر و بڕوای بە گوڕانکاری نەبێت،  بۆ بەرهەم هێنانی بەختەوەری  لە ناو کۆمەڵگادا.

 لەراستیدا بۆئەوەی مرۆڤ بتوانی ئەو گوڕانکاریانە بکات . پێویستی بە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی و کەلتوری و سیاسی دیاریکراو هەیە کە بتوانێ ژینگەی بەختەوەری تێدا بنیادبنێ ، وە پێداویستیەکانی ئەو گوڕانکاریە لەناو ئەو چوارچێوە گشتیە کۆمەڵایەتیەدا جێگابکاتەوە. بۆ نمونە ئازادانە دیدگاکانی و تێڕوانیەنەکانی خۆی هەڵبژێری لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵی گورانکاریبدا لەسەر ئەو ئەو هەڵوێستە نەکوژرێت و ڕێزی لێبگیری ئەمە سەرەتاترین سەرەتاکانی دروستبوونی ژینگەی گوڕانکاریە.

دروستکردنی بەختەوەری لەناو کۆمەڵگای کوردیدا لە ئێستادا زەحمەتە ،  چونکە هەلی گوڕانکاری بۆ دروستکردنی بەختەوەری پێویستی بە فەزایەکی تایبەت بە تاك هەیە ، ئەو فەزایە دەبێت دوور بێت لە غەیبانێت و خورافیات و سیمبوڵ سیاسی دروستکراو وە بەتاڵ بێت لە چیرۆکی سیاسی ناڕاست و خۆهەڵخەتاندن بەناوی کۆمەڵی پرۆژەی  وەهمیەوە  تا بتوانێ جیهانێکی نوێ بخولقێنی و کاریگەری لەسەر کۆی گشتی کۆمەڵگای کوردی هەبێ.

زەحمەتە بتوانین تاكی کورد بەختەوەر بکەین  بەبێ ئەوەی کۆمەڵگایەکی خاوەن ئیرادەی گوڕانکاریمان هەبێ  ،  یان لایەنی کەمی ئەو چوارچێوە گشتیەمان ئامادە کردبێ کە تاکی ئێمە بتوانی ئازادانە گورانکاری ڕیشەی دروستبکات،  بۆ لە دایکبوونی ژیانێکی نوێ.

دووبنەمای سەرەکی پێویست هەیە بۆ بەردەوام بوون و گوڕانکاری بەختەوەری کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵات بەتایبەتی هەرێمی کوردستان  کە ئەویش بریتیە لە چاکردنی دۆخی ئابووری و سیاسی.

لەسەر ئاستی ئابووری پێویستمان بەئابووری سەربەخۆ بۆ تاك هەیە ، بەبێ جیاوازی لە نێوان ئافرەتان و پیاواندا وە دروستکردنی هەلی کار بە یەکسانی لەسەر هەموو ئاستەکانی ئیشکردن و خوێندن و گەشەپیدانی تواناکانی هەردوو ڕەگەز. چونکە هەتا تاکی کورد لەڕووی ئابووریەوە سەربەخۆ نەبێ توانای هیچ گورانکاریەکی بنەچینەیی لێناکری بۆ داهاتوو.

لەسەر ئاستی سیاسی مافی کارکردن بە یەکسانی لەناو هەموو ئورگانەکانی حیزب و حکومەتدا، دروستکردنی ئیرادەی سیاسی لەناو لوبی دەسەڵاتدا ، وە بەشداری تەواولەناو سەندیکاکانی پیشەی لەسەر بنەمای کەفائەتی تاك نەك لەسەر بنەمای دەستنیشانکردنی جەندەر و رەگەزی بەرامبەر، چونکە ئەوەی ئێستاکە لە کوردستاندا دەبنێری هێزی گوڕانکاری بۆ داهاتوویەکی بەختەوەر مایە پۆچە هیچ ئاسویەکی روون نیە بۆ داهاتوو.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سودانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر زانیاری ئاشکرادەکات
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×