پەیوەندی حیزب و دەوڵەت 

زانا توفیق بەگ
  2022-09-24     297

 ڕۆڵی حیزب لە ناو دەوڵەتدا ، بەتایبەتی لەو ووڵاتانەی کە پڕۆسەی سیاسیان تێدا ناجێگیرە ، بریتیە لە پەیوەندیەکی نا تەندروستی ئاڵۆز.  واتا دواجار دەوڵەت دەبێتە پاشکۆی حیزبەکان نەک حیزب ببێتە پاشکۆی دەوڵەت ، وە  هەندێجار هەیکەلی دەوڵەت بچوک دەکرێتەوە بۆ  بەشێک لە دەزگا حیزبیەکان و دامەزراوە هەواڵگریەکان .
نابێت حیزب وەکو ئورگانیەکی سەرەکی ناو دەوڵەت  سەنتەرو پلاتفۆڕی ڕێکخراوەیی جیاوازی هەبێت بۆ دروستکردنی حوکمکردن ، چونکە دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لە کۆمەڵێ ڕەگەزی جیاوازی ئیداری هەمەچەشن پێکهاتووە . نەک تەنها لە کەناڵێکی دیارکراو چونیەک.  هەرلەم تڕوانینەوە مەرجی سەرەکی لە دەوڵەتی سەرکەوتوودا ئەوەیە کە کومەڵگا چاودێری دەسەڵات بکات نەک تەنها حیزبیەکی سیاسی یان گروپێیەکی دیارکراو.  نمونە ئەو دەوڵەتانەی کە حیزبی سیاسی کۆمەڵی دام ودەزگای هەمە چەشنی هاوشێوەی دەزگاکانی دەوڵەتیان هەیە لەناو خود حیزبەکە ،  هەمیشە تێڕوانیان بۆ دەوڵەت وەکو دەزگایەکی پاشکوی حیزب وێنە دەکەن . واتا حیزب دەبێتە سەرچاوە داراییو دیاریکردنی شوناسی مەعنەوی دەوڵەتکە کە ئەم جۆرە لەناو زانستی سیاسیدا پێدەوترێ دەوڵەتی شکستخواردوو.
بێگومان پەیوەندی نێوان حیزبی سیاسی لەگەڵ دەوڵەتدا هەمیشە لە جووڵەو تێکەڵبوونێکی بەهێزە دا یە چ لە ڕووی ناوڕۆک و ڕووکەشەوە ، بەڵام ئەم دوو ڕەگەزە دوو بوونەوەرلەیەک  جیاوازن . دەوڵەت بریتیە لە کۆمەڵێ دام ودەزگاو پرنیسپی جیاواز کە ئامانجی پێشکەشکردنی چاکەی گشتی وخزمەتگوزاریە لە فەزای مەدەنی وجڤاتدا . بەڵام حیزبی سیاسی هەڵگری کۆمەلێ ئایدیاو ڕوانگەی تایبەتیە بۆ شەریحەیەکی دیاریکراو وەرگرتنی دسەڵاتی سیاسیە لە ڕێگای دەزگاکانی دەوڵەتەوە وە دروستکردنی شەرعیەتێکی قانوونی لەڕێگای دەزگای تەشریعی و تەنفیزیەکانی   بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دەسەڵاتی خۆی لەناو دەوڵەتدا واتە دیدگاکانیان لەڕووی ستراتیژە وە جیاوازە.
لەم پەیوەندیە ئاڵۆزەی نێوان حیزب و دەوڵەتدا ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە دەزگاکانی دەوڵەت لە حیزبی سیاسی گەورەترن واتا کاتێک کە حیزب دەسەڵات وەردەگرت لەناو دەزگاکانی دەوڵەتدا دەتوانی بەشێک لە شێوازی بەڕێوەبردنی وەزارەتەکان کارنامەی حکومەتە کە جێبەجێ بکات لەناو  دەزگاکان ، بەڵام ناتوانێ ستراکتوری هەموو دەزگاکان دەوڵەت بگوڕێ . واتا لەم هاوکێشەیەدا دەزگاکانی دەوڵەت تا ئەندازەیەک جێگیرن ، ئەوەی ناجێگیرە ڕێژەی دەسەڵاتی حیزبە لەناو دەزگاکاندا بەپێێ ڕێژەی دەنگەکانیان.  واتا پەیوەندی نێوان حیزب و دەوڵەت لە باشترین حاڵەتدا ناجێگیرە ، بەتایبەتی هەرحیزبێک چووە شوێنی دەوڵەت یان لە دەرەوەی دەزگاکانی دەوڵەتدا کۆمەڵێ دەزگای تایبەتی و نهێنی دروستکرد بۆ بەهێزکردنی دەسەڵات وحوکمکردن ئەوا ئەو دەوڵەت لە ئەنجامدا تووشی قەیرانی هەڵوەشاندنەوە دەبێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×