هۆشیاری سیاسی

زانا توفیق بەگ
  2019-09-23     130

 
بە داخەوە ئەو کۆمەڵە ڕووداوەی کە لەم چەند رۆژەی رابوورداودا ڕوویدا جارێکی تر ئەوەمان پی دە ڵێت کە هۆشیاری سیاسی لە ناو کایەی سیاسی ئێمە دا دوورە لە هەموو بەهاو پرنسیپە ئەخلاقێکانی سیاسەت ، کە خوی لە راستگوی و هاوسەنگی گووتار و کرداردا دە بینـــێتەوە وکار گەیشـــــتووە ئەوەی ئاســــــتی دژایەتــــکردن و بەریەککەوتنەکان بەجۆرێک تەفسیرو تەئویلی بۆ دەکرێت کە هەر بەرپرسیکی سیاسی دەتوانیت ڕەوایەتی و پیرۆزی بدا بەوەی کە لە بەرژەوەندی خۆیدا .
بێگومان پانتایەکی  گەورەی  هۆشیاری سیاسی پەیوەندیەکی دانەبڕاوی هەیە لەگەل مۆرالی سیاسەت دا کە ئەگەر ئەم هۆشیارەیە بڕوای بە بنەماکانی دروست بوونی  ستراکچەری سیاسەت کە بەشێکی ئەخلاقی سیاسیە نە بێت . ئەوا سیستەمی سیاسی هەر قەوارەیەک دەختە بەر دەم هەرە سهینان و هاوکات دەیان لێ کەوتەی سلبی کە کاریگەری نەگەتیڤی دەبێت  لەسەر کۆمەلگا . بێگومان موراڵی سیاسی تەنها برتیە نیە لە ڕێكخستنی کۆمەلی بەهاو مەرجی سنورداروو بەربڵاو کەوئەویش خۆی لە دروست کردنی پەیوەندیە سەرەکێکانی مرۆڤ دا دە بینێتەوە، ئەگەر چی ئەو پەیوەندیانە چەندە ئالۆزبن لە ناو کۆمەڵدا. کاری سیاسەت ئەوەیە کە دە بێت هاوسەنگ و متمانەو وەفاداری بۆ یەکتری دروست بکات وە مرۆڤ لە شێوازە هەمەجی ناتەندروست کەیەوە بکاتە بکەرێکی خوڵقێنەر .
جارێکی تر بەداخەوە ئاڕاستە سیاسەت لە کوردستان دا ئەوەمان پێ نالێت کە ئێمە لەبەردەم سیاسەتێکی خاوێنداین یان کار بۆ دوارۆژ و پڕ کردنەوەی کەلێنەکانی نێوانمان دەکەین. ئەوەی دەگوزەرێت برتیە لە دەستبەردا بوونی خەباتێکی مەدەنی سیاسی کاڵ و کرچ و تێکەڵاو کە ئەوسەری تونێلەکەمان لی دیار نیە چونکە ئێمە لەبەردەم مەناخێکی سیخناوی توندوتیژو دووڕوویی داین کە لێوان لیوە لە بەرژەندی تایبەتی و پێشلکردنی مافی هاووڵاتی بوون دا. کە ئەمە یەکێکە لە سەرەتا ترین مافی شارستانێکانی هەر کۆمەلگایەکی تەندروست.      

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×