هینری کیسینجەر و سەد ساڵ تەمەن لە پەیوەندیی دیپلۆماتی و سیاسەتی نێودەوڵەتیی

د. ساماڵ مانیی
  2023-11-30     223

هینری کیسینجەر سەد ساڵ ژیا، ئەو پیاوە سیاسیکار و دیپلۆماتەی کاریگەریی نەک تەنها لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو بەڵکوو کاریگەرییەکانی لە شەری ڤیتنام و  چین و جەنگی سارد دیارتر بوو.
ئەم بەرەبەیانە هەواڵی مردنی لە تەمەنی سەد ساڵیدا لە 'بی بی سی' بڵاوکرایەوە، هەواڵەکەی گەڕاندمیەوە بۆ سەردەمی سیاسەتکردنم لە کۆتایی حەفتاکان و دەیەی هەشتاکاندا و ئەویش وا بووە بە مێژوویەکی دوور. .
کتێبەکانی لە بواری سیاسەتدا بە خێرایی وەردەگێڕرانە سەر زمانی عەرەبی و فارسی لە ناو زمانەکانیتردا لەبەر  کەسایەتی و کاریگەرییەکانی کیسینجەر خۆی لە  سیاسەت و شەر و پەیوەندییە نیودەوڵەتیەکان و ئیشە دیپلۆماتیەکانی لەو وڵاتانەی کتێبەکانی وەردەگێررانە سەر زمانەکانیان. 
 من تەنها بە عەرەبی خوێندومەتەوە.  
( بە زمانی کوردی لە حەفتاکان و هەشتاکاندا کێیبەکانیم نەدیبوو، نازانم وەرگێڕابوون یان نا.) 
ئەو لە ساڵی لەدایکبوونی مندا یەکەم کتێبی کاریگەری نووسیوە و پێوەی ناسراوە لە زۆر وڵاتانی جیهاندا ،زۆر کتێبیتری نووسیوە لە بواری سیاسەت  و دیپلۆماسیەت و پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتە زلهێزەکان. 
 لە دەیەی حەفتاکاندا کیسینجەر پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی ئەمەریکای بۆ سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوەدەبرد .
 لە کۆتایی حەفتاکان و هەشتاکاندا  لای ئێمەی کورد زیاتر ناسرا، زیاتر لەبەر ئەوەی ئەو ئاگربەستی کرد لە شەڕی ئیسرائیل و عەرەب دا. ئەو کاتی گرنگ بوو لای منیش خوێندنەوەی کتێبەکانی کیسینجەر  و ڕا و بۆچوونەکانی  لە  مێژووی- بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بواری دیپلۆماسیدا.
کیسینجەر کارەکانی و ڕاکانی تێکەڵەیەک بوو لە خراپ و باش، و هەردەبێت ڕاکانیشمان لەسەری بە هەمانجۆر بێت، ئاوی ئەکرد بە هەندێک شەڕدا -وەک شەری ئیسرایل و عەرەب، ڤیتنام، شەڕی ساردی سۆڤیەت و ئەمەریکا.  گڕی لە هەندێکی بەردەدا-وەک کۆمبۆدیا، چیلی، ئەرجەنتینا، ڕاکانی لەسەر  بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و کۆمەڵێک پرسیتر  کە قابیلی لێکدانەوەی دژ بەیەکە، هتد.
لەگەڵ ئەمانەشدا، نووسینەکانی لە حەفتاکان و هەشتاکاندا  چاوی کردینەوە بەسەر خەزێنەیەک لە ووردەکاریی و نهێنیەکان سەبارەت بە 'پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان' و ' کاری دیپلۆماتیکی' ناو وڵاتە زلهێزەکان؛ منیش یەکێک بووم لە خوێنەرانی ئەوکاتی- بەڵام ئەمە بە مشتێک خوێ وە ئەڵێم، واتا زۆر لە ڕاکانی پەسەند نیە لام.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×