ئێران: هه‌رگیز بەشداریی هیچ هێریشَكمان نەكردوە دژی سوپای ئەمریكا
  2023-12-05       291       


تاران له‌ڕێگه‌ى په‌یامێكه‌وه‌ دڵنیایی به‌ئه‌مریكا ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رگیز بەشداریی هیچ هێریشَكمان نەكردوە دژی سوپای ئەمریكا".

ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لەنەتەوەیەكگرتوەكان ڕەتیكردەوە وڵاتەكەی بەشداریی هیچ كردەوەیەك یان هێرشێكی كردبێت دژی هێزەكانی ئەمریكا. 

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیم، ئەمیر سەعید ئیروانی وتویه‌تى، "تاران هەرگیز بەشداریی لەهیچ كارێك یان هێرشێك دژی سوپای ئەمریكا نەكردوە نە لەسوریاو نە لەهیچ شوێنێكی تریش".

دوێنێ‌ دوشەممە، جەیك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "واشنتۆن گومانی ئەوەی هەیە هێرشەكانی سەر كەشتیەكان لەدەریای سور، بەتەواوی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی بكرێن، سەرەڕای ئەوەی حوسییەكانی یەمەن ئەنجامیانداوە".

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌رو به‌گوێره‌ى سەرچاوە میدیاییەكانی نزیك لەحەشدی شەعبی، سوپای ئەمریكا بنكەكانی حەشدی شەعبی لەسنوری كەركووك بۆردومانكردوەو ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكەش 5 كوژراوو 3 بریندارن كە یەكێك لەبارەگاكانی گروپەكەی لەسنوری قەزای دبس لەكەركوك كردۆتە ئامانج".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×