پەرلەمانی بەڕیتانیا پڕۆژەیاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا پەسەندکرد
  2023-12-13       385       

بە زۆرینەی دەنگ، پەرلەمانی بەڕیتانیا لە دانیشتنێکدا پڕۆژەیاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا پەسەندکرد.

یاساکە لەلایەن حکومەتەکەی ریشی سوناکەوە خراوەتە بەردەم پەرلەمان، کە بەپێی لێدوانەکانی سوناک مەبەست لێی پەشیمانکردنەوەی کۆچبەرانە لە بەکارهێنانی کەناڵی ئینگلیزی لە نێوان بەڕیتانیا و فەڕەنسا، بەدەر لەوەش چارەسەرکردنی ئەو ژمارە زۆرانەی پەنابەرانە کە گەیشتوونەتە وڵاتەکە.

لە دانیشتنەکە، پڕۆژەیاساکە بە 313 دەنگ بەرامبەر 269 دەنگی ناڕازی پەسەندکرا، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی پارتەکەی سوناک خۆیان گرتەوە لە دەنگدان، کە ژمارەیان لە 37 کەس پێکدەهات و هەردوو وەزیری پێشووی ناوخۆ و کۆچ لەناویاندا بوون.

هەرچەند کە پڕۆژەیاساکە پەسەندکراوە، بەڵام هێشتا ماویەتی بۆ قۆناغی کۆتایی و لە ساڵی داهاتووشدا چەند دانیشتنێکی دیکە سەبارەت بەو پرسە بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×