لە کەناراوەکانی لیبیا 61 کۆچبەر خنکان
  2023-12-17       349       


بە هۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی لیبیا، 61 کۆچبەر خنکان.

رێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی لیبیا، 61 کۆچبەر خنکان کە لەنێویاندا ژن و منداڵیش هەن.

پێشتر پاسەوانی نیشتمانی تونس رایگەیاندبوو، لەمساڵدا نزیکەی 70 هەزار کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە هەوڵیانداوە لە دەریای ناوەراستەوە بەرەو ئیتاڵیا بپەڕنەوە، کە ژمارەیان زیاترە لە دوو هێندەی ئەو ژمارەیەی لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×