پەرلەمانتارێكی كورد له‌په‌رله‌مانی‌ توركیا: زمانی کوردی هێڵی سورە لەلامان
  2023-12-17       974       
گولجان کاچماز


پەرلەمانتاری كورد له‌په‌رله‌مانی‌ توركیا گولجان کاچماز، لەناو پەرلەمانی تورکیا لەدژی قەدەغەی سەر زمانی کوردی لەناوەندەکانی پەروەردەدا لەتورکیا وتی‌، "زمانی دایکی ئێمە کوردییەو زمانی کوردی هێڵی سورە لەلامان."

ئاوێنه‌: گولجان کاچماز پەرلەمانتاری ژنی شاری وانی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەدانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی‌ توركیا لەبارەی بودجەی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خزمەتی کۆمەڵایەتیی‌و خێزان، ڕایگه‌یاند، "هەموو کەسێک بەزمانی خۆی قسە دەکات، زمانی ‌ئێمەش کوردییە، زمانی کوردی هێڵی سورە لای ئێمە".

دوای‌ وته‌كانی‌ په‌رله‌مانتاره‌ نه‌ژادپه‌رسته‌كانی‌ ئاکەپەو مەهەپەو ئیی پارتی هاتنە دەنگ‌و ناڕەزایەتییان نیشاندا لەو کاتەدا گولجان کاچماز وتی‌، ده‌توانن بانگی کارمەندانی وەرگێڕ بکەن تا قسه‌كانی‌ وه‌ربگێڕێت.

هەروەها سەرۆکی پەرلەمان دەستوەردانی کردو خاڵی سێیەمی دەستوری بەبیرهێنایەوەو وتی، "زمانی فەرمی پەرلەمان زمانی تورکییەو نابێت بەهیچ زمانێکی تر قسە بکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×