خانەنشینانی هەرێم داوا دەكەن موچەكانیان هاوتای موچەی خانەنشینانی عێراق بكرێت
  2024-03-30       224       

نوێنەری خانەنشینانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، موچەکانیان هاوتای موچەی خانەنشینی عێراق بکرێت و چی دیکە دوانەکەوێت، هەروەها خانەنشینان خۆیان سەرپشک بن لەوەی لە رێگەی چ بانکێکەوە موچەکانیان لە داهاتو دابەش بکرێت.

ئاوێنە: نوێنەری خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خانەنشینانی عێراق موچەی مانگی (نیسان/4) وەردەگرن و دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، بەڵام خانەنشینانی هەرێم موچەی مانگی (شوبات/2) وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا دەکەن موچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت و چی دیکە دابەشکردنیی دوانەکەوێت، بڕوایان بەوە نییە کە کێشەی سیاسی لەسەر هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان هەبێت، چونکە بڕیاری هاوتاکردنی موچە لە دادگای فیدڕاڵییەوە دەرچوە و دەبێت هەمو لایەنێک پێوەی پابەند بێت.

نوینەری خانەنشینان ئەوەشی خستەڕو، خانەنشینان سەرپشک بن لەوەی موچەکانیان لە رێگەی هەژماری من یان لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دابەش بکرێت، ئەوەش ئاشکرایە کە بەهۆی بانکە ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستانەوە پارەی دانراوی چەندین کەس فەوتاوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئەگەری دواکەوتنی موچەی خانەنشیان، داوا لە خانەنشینانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەن، بە تایبەتی خانەنشینانی شاری هەولێر هەڵوێستیان هاوشێوەی ئەوان بێت و دژی دواکەوتنی موچەکانیان گردببنەوە ناڕەزایی دەببڕن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×