بۆ دوو دۆسیەی تایبەت بە هەرێم؛ دادگای فیدڕاڵی كۆدەبێتەوە
  2024-03-31       288       

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسییەی ئاوارەكان و ناردنی سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان بە دوو سكاڵای جیا كۆدەبێتەوە.

 بە پێی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق:" دادگا لەسەر سكاڵای یەكەم، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەسەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆماریكردووە كۆدەبنەوە كە تێیدا داواكراوە، سكاڵا لەسەركراوەكان پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكانیان".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" سكاڵای دووەم، لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق تۆماركراوە و نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوایكردووە، بڕیار لە نادروستی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بدرێت لەبارەی دیاریكردنی نرخی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×