شاسوار عەبدولواحید: نەمانی شەرعیەتی دامەزراوەكان لە ئەنجامی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتیییە
  2024-04-01       481       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئێستای کوردستان لە ڕێککەوتنی ساڵی 2022ی نێوان پارتی و یەکێتی سەرچاوەی گرتوە کە ماوەی تەمەنی پەرلەمانییان درێژکردەوە و ئەوەش بوە هۆی لەدەستدانی شەرعیەتی پەرلەمان و حکومەت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دوشەممە، لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، وتوشیەتی، جێی گاڵتەجاڕییە كە لە ئێستادا پارتی رەخنە لەم ئەنجامە دەگرێت چونكە پەرلەمانتارەكانی پشتیوانییان لە هەنگاوی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان كرد.

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتوشیەتی، بەردەوام جەختمان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژارنەكان لەكاتی خۆیدا كردۆتەوە لەپێناو خۆبەدورگرتن لەم جۆرە قەیرانانە.

بەقسەی شاسوار عەبدولواحید، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، "تەڵەیەكە" بۆ گەلی كوردستان و دەسەڵاتەكانی و ئامانجی كۆتایی لێی سڕینەوەی هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و كۆتاییهێنانە بە ئەزمونی كورد لە بەڕێوەبردنی خۆجێیدا. رەنگە سیاسەتمەدارانی دیكە لەماوەی دو یان سێ ساڵی تردا لەم پایەمە هۆشدارییە بەتەواوەتی تێبگەن.

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەمە یەكەمجار دەبێت كە لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژاردن دوادەخرێت چونكە كورسی ساختەی تێدا نییە كە بەقسەی شاسوار عەبدولواحید پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیە تەواوی هەرێمی كوردستان روبەڕوی مەترسی بكاتەوە لەپێناو چەند كورسییەكی كەمی ساختەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×