كاركردن به‌ پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە راگیرا
  2024-04-02       349       

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، لەمەودوا کار بە بەڵگەنامەکانی (پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی) ناکرێت بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی مامەڵەی پاسپۆرت لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نوسینگەکانی دەرکردنی پاسپۆرت لە عیراق و هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی عیراق لەلایەن بەڕێوه‌بەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نیشنگەی بەغداوە و بە نوسراوێکی فەرمی کە وێنەیەکی ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتیمان کراوە، پێیان ڕاگەیاندین کە پێویستە لەمەودوا کارکردن بە هەر یەک لە بەڵگەنامەکانی (ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی) عێراقی ڕابگیرێت بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌مه‌ودوا پشت بە بەکارهێنانی بەڵگەنامەی کارتی نیشتمانی ده‌به‌سترێت وەک بەڵگەیەکی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە، لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نوسینگەکانی دەرکردنی مامەڵەی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×