بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی رۆژنامەگەریی بەئاڕاستەی بایەخدان بەو گروپانەی پەراوێزخراونو خستنەڕووی ئەو بابەتانەی کەمتر لەئامڕازەکانی راگەیاندن دەخرێنەڕوو، "قریب" پێشبڕکێیەک بۆ رۆژنامەنووسانی عێراق، فەلەستین، ئوردنو لوبنان رێکدەخاتو باشترینەکان خەڵات دەکات، رۆژنامەنوسانی کوردستان دەتوانن لەم پێشبڕکێەدا بەشدار بن.
ئاوێنە: "قریب" کەبەرنامەیەکی هەرێمایەتییە لەلایەن دەزگای گەشەپێدانی فەرەنسی (AFD)سپۆنسەر دەکرێتو لەلایەن دەزگای پەرەپێدانی میدیای فەرەنساوە (CFI) جێبەجێ دەکرێت، پێشبڕکێیەک بۆ روماڵکردنی بابەتەکانی پەیوەست بەژنانو گروپە پەراوێزخراوەکانو گەنجانو پرسەکانی ژینگە دەڕەخسێنێت، بەئامانجی گرنگیدان بەو بابەتانەی کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە. خەڵاتی ئەمساڵ ڕەنگدانەوەی دۆخی ئێستایە کە ناوچەکەی پێیدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتی عێراقو لوبنانو فەلەستینو ئوردون.
بۆیە خەڵاتەکە ئەولەویەت دەدات بەکاری ڕۆژنامەوانی ژنان، بەتایبەتی ئەو ڕۆژنامەنووسە ژنانەی کە لەپێشەنگی ڕووماڵکردنی شەڕدا بوونو روبەڕووی هەموو ئاستەنگو سەختییەک بونەتەوەو کۆڵیان نەداوەو ئیتیکی بەرزی رۆژنامەوانیو پیشەیی بوونی خۆشیان لەدەستنەداوە.
هەروەها "قریب" لەم چوارچیوەیەدا گرنگی دەدات بەپرسەکانی ژینگەو کەشوهەواو گەنجان. ئامانج لەخەڵاتەکەش ڕێزلێنانە لەڕۆژنامەنووسانی عێراق، فەلەستین، ئوردنو لوبنان کە ڕووماڵی ئەم پرسانە دەکەن.
لەم پێشبڕکێیەدا:
باشترین ڕووماڵکردن دەربارەی ئەو ژنانە دیاریدەکرێت کە بەهۆی ململانێ و قەیرانەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
باشترین ڕاپۆرتی ئابووری/ دارایی لەلایەن ژنە ڕۆژنامەنووسەکانەوە دیاریدەکرێت.
باشترین ڕاپۆرت لەسەر کاریگەری ململانێو گەندەڵیو نەبوونی سیاسەتێکی گونجاو لەسەر کەشو هەواو ژینگە.
باشترین ڕووماڵکردنی بابەتەکانی گەنجان کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی هەردوو رەگەزی تەمەن (١٨-٣٠) ساڵ ئامادەدەکرێن.
باشترین ڕاپۆرتی بنکوڵکاری سنووربەزاندن.
خەڵاتەکان:
بەرنامەی قریب ٣ خەڵاتی کاش پێشکەش دەکات بۆ هەر یەکێک لەم بەشانە:
٢٠٠٠ دۆلار بۆ براوەی یەکەم.
١٥٠٠ دۆلار بۆ براوەی دووەم.
١٠٠٠ دۆلار بۆ براوەی سێهەم.
لەرێورەسمێکدا لەشاری عەممانی پایتەختی ئوردون لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت، ڕێز لە ١٥ براوە دەگیرێت، بەرنامەی قاریب هەموو خەرجییەکانی هاتوچۆو مانەوەی بەشداربووە براوەکان لەئەستۆ دەگرێت.
هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەفری لانس یان لەچوارچێوەی گروپدا یاخود کارمەندی میدیان لەفەلەستین، ئوردن، عێراقو لوبنان دەتوانن لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری بکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
هەر جۆرە بابەتێکی ڕۆژنامەوانی دەتوانرێت پێشکەش بکرێت، بەشێوەی ڤیدیۆ، راپۆرتی نوسراو، بڵاوکراوەی ئۆنلاین، ڕاپۆرتی ڕادیۆییو پۆدکاست، هەروەها ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی، مۆلتیمیدیا، ستوونی نوسراو، فیچەر، ڕاپۆرتی بنکوڵکاریی، فۆتۆستۆری.
بەشداربووەکان دەێت ئەو بابەتانەی پێشکەشی دەکەن لەنێوان 1ی ئابی 2023 تا کۆتایی ماوەی پێشکەشکردن لە1ی ئابی 2024 بڵاوکرابێتنەوە.
دەستەی دادوەریی لەسێ کەسی بەئەزمونو شارەزای کاری میدیایی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدێت، لەگەڵ نوێنەرانی CFI و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەم پێوەرانەی خوارەوە رەچاو دەکرێن:
١/ نوێنەرایەتی: تا چەند راپۆرتەکان بەباشی نوێنەرایەتی دەنگو بابەتەکانی پەیوەست بەکەسانی پەراوێزخراو دەکات، بەتایبەتی ژنانو گروپە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵایەتیو ئابووریو ڕەگەزییو پرسەکانی پەیوەست بەگۆڕانی کەشوهەوا.
٢/ ڕەسەنایەتی: ڕەسەنایەتی بیرۆکە، خستنەڕووی بابەتەکان بەشێوەیەکی داهێنەرانەو نوێخوازانە، بەتایبەت ئەوانەی کە وێنە باوەکان دەشکێننو تەحەدای گێڕانەوەی تەقلیدی دەکەن.
٣/ وردبینیو قوڵی ڕاپۆرتەکان.
٤/ پەیڕەوکردنی ستانداردە ئەخلاقییەکان لەئامادەکردنی ڕاپۆرتەکاندا، بە تایبەتی لەڕووی بێلایەنی، راستبێژییو هاوسەنگی.
٥/ خزمەتی گشتی: لیژنەی هەڵسەنگاندن لەڕاپۆرتەکان دەڕوانێت لەگۆشەی چۆنیەتی خزمەت کردنیان بە بەرژەوەندی گشتی، بەتایبەتی لەڕێگەی پێشکەشکردنی زانیاریو شیکاری بەنرخ بۆ خەڵک.
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاریی:
١/ فۆڕمی داواکاری پڕبکەرەوەو بابەتەکەت بنێرە، پێویستە ناوەڕۆکی نوسراو وەربگێڕدرێتە سەر زمانی ئینگلیزی، بۆ ناوەڕۆکی دەنگی، دەبێت پوختەیەک بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش بکرێت، ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی دەبێت ژێرنووسی ئینگلیزی هەبێت. خەرجییەکانی لەئەستۆی داواکاران دەبێت.
٢/ سیڤی خۆتی لەگەڵ بێت.
٣/ تا 1ی ئابی 2024 لە کاتژمێر 8:00 شەو بە کاتی عەمان بینێرن بۆ info@qaribmedia.com.
براوەکان ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئاگاداردەکرێنەوە.
ئاهەنگی خەڵاتکردن لە عەممان لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.
"قریب" كێن؟
بەرنامەی قاریب (www.qaribmedia.com) پشتیوانی لەهاوپشتی کۆمەڵایەتیو پێشهاتە دیموکراسییە ئەرێنییەکان دەکات لەڕێگەی باشترکردنی نوێنەرایەتیکردنی ئەو دەنگ و بابەتانەی لەگوتاری نیشتمانیو هەرێمییدا پەراویزخراون، لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەئوردن، لوبنان، عێراقو فەلەستین. قریب لەلایەن دەزگای گەشەپێدانی فەرەنسی (AFD)سپۆنسەر دەکرێتو لەلایەن دەزگای پەرەپێدانی میدیای فەرەنساوە (CFI) جێبەجێ دەکرێت.