کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا، دەشڵێن، سبەى ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پاشان لەهەندێ کاتدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پاشان لەهەندێ کاتدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٨ پلە دەبێت.