دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
  2024-04-03       681       

دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵای پەرلەمانتار مستەفا سەنەد کۆبووەوە کە لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لە سەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماری کردبوون.

ئاوێنە: لە سکاڵای یەکەمدا پەرلەمانتارەکە داوای بە نایاسایی لەقەڵەمدانی بڕیارەکەی 14ی کانوونی دووەمی ئەمساڵی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کردبوو کە تێیدا بڕیار درا 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

لە سکاڵای دووەمیشدا مستەفا سەنەد داوای کردبوو وەزیری دارایی عێراق پابەند بکرێت ئەو بڕگانەی یاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 کە تایبەتن بە دابەشکردنی داهاتی نەوت بە شێوەیەکی دادگەرانە لە عێراقدا، ئەوەش پەیوەستە بە پرسی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتەکەی بە حکومەتی فیدراڵی.

ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی هەردوو سکاڵاکەی ڕەتکردەوە بە هۆی ئەوەی سکاڵاکان هیچ سیفەتی یاساییان نەبووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×