لە هەولێر پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشت
  2024-04-03       275       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە روداوێكی تەقەكردندا لە هەولێر پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشت، ئاسایشی شارەكە دەڵێت، تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی"تۆمەتبار (ج. م. س.) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی لەنزیک شوقەکانی پارک ڤیو لەشاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد."

راگەیەندراوەكەی ئاسایش دوای ئەوە دێت كە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوكرایەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە شاری هەولێر ژنێك کوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×