وادەی تۆمارکردنی ناوی كارمەندان بۆ سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی هەرێم ئاشكراكرا
  2024-04-04       338       

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ پێشكەشكردنی داخوازیی بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات، هەروەها هێزە ئەمنییەكان ناتوانن داخوازیی پێشكەش بكەن.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی پێشكەشكردنی ناوی كارمەندانی بۆ سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: لە ئەمڕۆ پێشكەشكردنی داخوازیی بۆ كاركردن وەك فەرمانبەریی سەر سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، تاكو ٢٠ـی نیسان بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشكەشكردنی داخوازیی هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی دەگرێتەوە، تەنها (فەرمانبەران، خوێندکارانی زانكۆ و دەرچووان زانكۆ، كە لە دیبلۆم كەمتر نەبێت)، دەتوانن ئەو داخوازییە پێشكەش بكەن.

ئەوەشی خراوەتەڕوو، هێزە ئەمنییەكان ناتوانن داخوازیی پێشكەش بكەن بۆ کارمەندی سەر سندوق.

لەكۆتاییدا كۆمیسیۆن باس لەوە دەكات، بۆ پێشكەشكردنی داخوازی، كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن:

pcemp.ihec.iq

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×