سەرۆکی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم، قەرەبووی کوردانی فەیلی بکاتەوە
  2024-04-04       143       

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 44 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، قەرەبووی کوردانی فەیلی بکاتەوە و رەگەزنامە و موڵک و ماڵیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " کوردانی فەیلی له‌به‌ر كوردبوون و پشتگيرييان له‌ شۆڕشى كوردستان، رووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه‌ و ره‌گه‌زنامه‌، سامان، ماڵ و حاڵيان لێسه‌نرايه‌وه‌‌".

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کوردانی فەیلی دەکاتەوە و گوتوویەتی، "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین كوردانى فه‌يلى له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌، ره‌گه‌زنامه‌ و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه‌ و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى ڕه‌ش و رابردوويه‌كى تاڵى پڕ له‌ هه‌ڵه‌ى عێراقه‌ كه‌ بووه‌‌ هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات. ده‌بێت ئه‌و رابردووه‌ بۆ هه‌موومان ببێته‌ په‌ند و وانه‌ و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌ عێراق، سوودى لێ وه‌ربگرين".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×