وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بڵاوکردەوە
  2024-04-04       147       

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خشتەی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی رۆژی چوارشەممە، 7ی ئایاری 2024، بە تاقیکردنەوەی (زانست بۆ هەمووان) دەستپێدەکات.

هەر بەپێی خشتەکە، رۆژی 14ی  ئایاری 2024 بە تاقیکردنەوەی (زمانی ئینگلیزی)، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی کۆتایی دێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×