داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 31 ملیار دینارە
  2024-04-05       209       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 30ی 3 تا 5ی 4 2024، زیاتر لە 31 ملیار دینارە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 30ی 3 تا 5ی 4 2024، 31 ملیار و 482 ملیۆن و 45 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە لەسەدا 99ی بەشێوەی نەختینەو لە سەدا 1ی بەشێوەی بەشێوەی چەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×