شاخەوان عەبدوڵا: سودانی بەڵێنیداوە لەمانگەکانی داهاتودا کێشە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروستنەبێت
  2024-04-07       217       
شاخەوان عەبدوڵا


به‌وته‌ی‌ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە لەمانگەکانی داهاتودا کێشە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروستنەبێت.

ئاوێنه‌: شاخەوان عەبدوڵا راگەیاند، له‌کۆبونەوەی دوێنێی‌ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێکرا.. بەدورودرێژی باسی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بو.

لەبارەی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، ناوبراو وتی، "سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسوپاسەوە باسی لەوەکرد کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردسان لەسەر کێشەی موچە گەیشتونەتە رێککەوتن."

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌شڵێت، سودانی بەڵینیداوە بۆ مانگەکانی داهاتوش کێشەی موچە دروستنەبێت، هاوکات هیچ هێزێکی سیاسی دژایەتی خۆیان بۆ رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان‌و عێراق دەرنەبڕی، بەڵکو پاڵپشتی ئەو رێککەوتنەیان کرد.

رۆژی‌ 21ی 2ی 2024 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری كۆتایی خۆیدا له‌سه‌ر دو سكاڵای یه‌كخراو كه‌ له‌سه‌ر هه‌ردو سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێم‌و عێراق سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابون.

دادگای فیدراڵی بڕیاریدا موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ده‌ربهێنرێت له‌كێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، له‌هه‌مانكاتدا دادگا بڕیاریدا موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم هاوشێوه‌ی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم به‌نیشتیمانی‌ (توگین) بكرێت‌و له‌ڕێگه‌ی‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ خه‌رجبكرێت‌و به‌بێ دواكه‌وتن بگاته‌ ده‌ست موچه‌خۆران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×