2024-04-08   220     
ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتووەوە، ئەمەش دوای تەنیا 41 رۆژ لە ئاگرێکی دیکەی گەورە کە بووە هۆی سووتانی تەواوەتیی زیاتر لە 200 دووکانی بازاڕەکە.
بهپێی زانیارییهكان، ئاگرەکە لەلای شەقامی 100 مەتری کەوتووەتەوە، نزیکەی 50 دوکان سووتاون.
هاوكات تهواوی هێزه ئهمنییهكان هاتوون بۆ یارمەتیدان لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
بازاڕی لەنگە لەنێوان هەردوو شەقامی 100 مەتری و 40 مەتریی هەولێرە، شوێنێکی ستراتیژیی لەنێو شارەکەدا هەیە؛ لە ساڵی 2018ـشدا ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە سەتان دوکان سووتان