خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان
  2024-04-08       169       

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد و لە رسوماتی داواکاردنی پشتگیری  خۆشدەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند،  لە گشتاندنێکدا کە واژۆی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان".

باسی لەوەشکردووە، لە رسوماتی داواکردنی پشگیری خۆشدەبن کە بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×