لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی: خۆمان بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن ئامادەدەکەین
  2024-04-08       378       

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی خشتەی کۆمسیۆن خۆیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن و بانگەشەى هەڵبژاردن ئامادە دەکەن.

ئاوێنە: رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی بە میدیاى فەرمى یەکێتى ڕاگەیاندووە، بەپێی خشتەی کۆمسیۆنی، خۆیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەن.

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی دەشڵێت: یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 10ی 6ی 2024ـە دەکاتەوە و بۆ ئەمەش بەپێی قۆناغەکان، ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ئامادە دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە تیروپشکێکدا بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان، کە ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامیدا، قۆناغى دواتر دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن و ئەنجامدانى هەڵبژاردنە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×