سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی پرۆژەی هەژماری من ئاشكرا ده‌كات
  2024-04-09       455       

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای جەژن دانوستانه‌كان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێدەکەنەوە"، ده‌شڵێت:"ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت ناردنی موچە لەبەغداوە بەردەوامبێت، پێویستە پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێبکات وەکو ئەوەی کە لەبڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتوە".

ئاوێنە: د.ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، "دوای جەژن دانوستاندنەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێدەکەنەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت ناردنی موچە لەبەغداوە بەردەوامبێت پێویستە پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێبکات وەکو ئەوەی کە لەبڕیاری دادگای فیدراڵی هاتوە".
 
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، "حکومەتی عێراق‌و دادگای فیدراڵی چاوەڕوانی ئەوەن هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێبکات تاوەکو جارێکی دیکە کێشە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروستنەبێت، لەسەروی هەموشیانەوە جێبەجێکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی موچە".
 
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌پڕۆژەی هەژماری من، زانیاری نوێی ئاشکراکردو وتی، "بەبانکیکردن بانک دەیکات‌و بانکی ناوەندیش دایکی بانکەکانە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×