وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لیستی موچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای به گرێبه‌ست بونیان له ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كات.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كات كه لیستی موچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای به گرێبه‌ست بونی (كۆی وانه‌بێژان) له ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بكرێت، داوای ته‌رخانی دارایی له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بكرێت كه هه‌مو مامۆستایانی وانه‌بێژی كوردستان وه‌ك گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی و له‌گه‌ڵ هه‌مو موچه‌خۆراندا شایسته‌ی موچه‌یان وه‌ربگرن".
ئالان حه‌مه‌سه‌عید راشیگه‌یاندوه، "داوا له هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین پاڵپشتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت بن و له‌مباره‌یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ جێبه‌جێبكات".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی (نیسان/4)ی 2024ه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لیستی كۆی مامۆستایانی وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بكرێت.