ئومێد خۆشناو: سووتانی بازاڕی لەنگە جێی گومانە
  2024-04-10       294       

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، داوای كرد كە لە رۆژانی جەژندا خەڵك ئارامی و پاكوخاوێنی شوێنە گەشتیارییەكان بپارێزن و لەبارەی سووتانی بازاڕی لەنگە وتی، گومانمان هەیە لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.

ئاوێنە: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دوای نوێژی جەژن بۆ رۆژنامەنووسان وتی، خەڵك لە رۆژانی جەژن دەچنە سەیرانگاكان و داوا دەكەم پاكوخاوێنی بپارێزن و ئارامی هیچ كەسێك تێك نەچێت.

لەبارەی سووتانی بازاڕی لەنگەیش وتی، ئەوجارەیان رووداوەكە لای ئێمەیش جێی گومانە بۆیە لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە و هەر ئەنجامێكی هەبێت رای دەگەیەنین.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە پێداچوونەوەی تەواوی بە كۆمپانیای سكیوریتی بازاڕەكە دەكەین و دەبێت بگەین بە ئەنجام. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×