به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان، سبه‌ی هه‌ینیش ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با / لەسەرخۆو مامناوەند ده‌بێت.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
به‌پێی كه‌شناسی، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆو مامناوەند ده‌بێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
سلێمانی : 22
دهۆک: 22
زاخۆ: 22
هەڵەبجە: 21
کەرکوک: 27
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 29