نێچیرڤان بارزانی: بەگەشبینییەوە لە سەردانەكەی سودانی بۆ ئەمریكا دەڕوانین
  2024-04-15       148       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەگەشبینییەوە لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا دەڕوانێت.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتوشیەتی، ئێمە بەتەواوەتی پشتیوانی لەم سەردانەی سودانی دەكەین و دڵنیایین بەرژەوەندیی سەرجەم عێراقییەكان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت.

سەرۆكی هەرێم وتوشیەتی، هیوادارین كۆبونەوەكان ئەرێنی و سەركەوتوانە بن و ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات بەرزبكەنەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی رەسمی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی شاندێک، لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە و، بڕیارە ئەمڕۆش لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×