13 سەربازی توركیا لە مەتینا كوژران
  2024-05-01       175       

هەپەگە رایگەیاند، دوێنێ گەریلا لە ناوچەی مەتینای باشوری كوردستان لە دوقۆڵەوە هێرشی كردۆتە سەر هێزەكانی سوپای توركیاو لە ئەنجامدا 13 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون و دەشڵێت، لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە ناوچەی خواكورك، سێ هاوڵاتی مەدەنی كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بون، شەهیدبون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ 30ی نیسان، هێزەكانی گەریلا لە ناوچەی مەتینای باشوری كوردستان لە دو قۆڵەوە هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی سوپای توركیاو لە ئەنجامی چالاكییەكەدا 13 سەربازی توركیا كوژراون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی 28ی نیسان، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەی خواكوركیان كردوە، بانگەشەی ئەوە كرا كە لەو بۆردومانەدا زیانی گیانی بەر هێزەكانمان كەوتوە بەڵام ئەو هەواڵانەی سوپای توركیا بەتەواوی درۆن، لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتوە، بەڵام تێیدا سێ هاوڵاتی مەدەنی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بون شەهیدبون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×